بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ناوبراو ڕاگەیاندوووە: "تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دانوستان لە نێوان هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و ئەسەددا نەنراوە، بەڵام هەر ڕێککەوتنێک بکرێت ئەوا دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی."
هەروەها وتیشی: "نازانین ئەسەد تا چ ڕادەیێک ئامادەکاری کردوووە و جدییە لەم بارەیەوە، بەڵام هیوادارین لێدوانەکانی کاردانەوەی ویستێکی جدی بن."
ئاماژەی بەوەش کرد: هەڕەشەی سەربازیی ئەسەد پەشیمانی لەدواوە دەبێت و پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ چۆنێتی بەرەوپێش بردنی بژاردەی ئاشتی بێت.
ڕاشیگەیاند: "ئێمە نامانەوێت پێش بابەتەکان بکەوین و پێشنیاز بکەین بۆ ئەوەی نەبنە مەرج، گرنگرین شت ڕازی بوونە بە پرنسیپەکانی دانوستان."
ئەمەش لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند: دەرگایان کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، بەڵام ئەگەر شکستی هێنا ئەوا هێزی سەربازی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی باکووری سووریا بەکاردەهێنن.
گفتوگۆی ڕاستەوخۆی هێزە کوردییەکان و دیمەشق پێکهاتەی حەوت ساڵ پێکدادان لە سووریا دەگۆڕێت، ئەگەر سەرکەوتوو بێت و ڕێککەوتنی لێ بکەوێتەوە، ئەوا هێزە کوردییەکان و ڕژێمی سووریا زۆرترین خاکی سووریایان بەدەستەوە دەبێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment