بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئینجە یەكێكە لە سەرسەخترین رەخنەگرانی سیاسەتەكانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و ساڵی 2009 لە وتارێكدا لە پەرلەمانی توركیا دژی ئەردۆغان وتارێكی مێژوویی دا كە لە لایەن خەڵكی توركیاوە پێشوازی لێ كرا.
ئەو باسی لەوە كردووە كە دەستوور بۆ شێوەیێكی دیموكراتیک دەگۆڕێت و هەوڵ دەدەن لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵات ئاشتی و سەقامگیری بەرپا بكەن.
ئینجە لەبارەی چارەسەركردنی پرسی كورد گوتی ناكرێت گرووپێكی چەكدار بكرێت بە نوێنەری كورد و دانووستانی لەگەڵ بكرێت، لە كاتێكدا چەكی هەڵگرتووە و بەرانبەرت دەجەنگێت. پێویست بوو دانانی چەک بە بێ هیچ مەرجێک جێبەجێ بكرێت و هیچ وڵاتێكی دنیا لەگەڵ گرووپێكی چەكدار دانووستان و ئاشتی ناكات كە دژی دەجەنگێت و پێویستە كورد لە ژێر كاریگەریی تیرۆر بهێنرێتە دەرەوە. ئەو دەڵێت تا ئەو كاتەی پەكەكە چەكی هەڵگرتبێت ئاشتیش روو نادات.
بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆک كۆماری توركیا 24ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و شەش پاڵێوراو ركابەریی یەكتر بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری دەكەن.
جگە لە ئینجە و ئەردۆغان، هەریەك لە سەڵاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوی هەدەپە، دۆغۆ پرینچک رێبەری پارتی نیشتمان، تەمەل كارەملا ئۆغڵو سەرۆكی پارتی سەعادەت، مەراڵ ئاكشنەر ركابەریی یەكتر دەكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment