سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیان کردە سەر بەردەوامیی گفتوگۆ لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوه‌وه‌ و له‌دیدارێكیشدا، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ كرده‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ به‌غدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ كۆی پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستور و جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی كرایه‌وه‌ كه‌ به‌مدواییه‌ په‌سه‌ند كرا به‌ جۆرێك مافی هاوڵاتیانی عێراق بپارێزێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی كرایه‌وه‌ به‌ جۆرێك هاوڵاتیان نوێنه‌رانی خۆیان به‌ ئیراده‌یه‌كی ئازاد هه‌ڵبژێرن و متمانه‌یان به‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی پته‌و بكات.

News Code 1555

Your Comment

You are replying to: .
captcha