به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای SAMER له ڕاپرسیێکدا که له 18 شاری کوردنشینی تورکیا له نێوان 2 هه‌زار و 100 که‌س له پارێزگاکانی ئادی یامان، مووش، ماردین، دیاربه‌کر، وان و قارس ئه‌نجامی داوه ئه‌نجامێکی به‌رچاوی وه‌ده‌ست هێناوه که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رچاوترینی ئه‌نجامه وه‌ده‌ست هاتوووهکه له‌و ڕاپرسییه نزیکیی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له ناوچه کوردنشینه‌کانه. له حاڵێکدا که سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌سه‌دا 39ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست دێنێت، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌و ناوچانه‌دا سه‌دا 38ی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات. دوای ئه‌و دوو به‌ربژێره موحه‌ڕه‌م ئینجه له‌سه‌دا 9.50، مڕاڵ ئاکشنه‌ر 5.20، تهمل کارا مۆلا ئۆغڵۆ 1.30 و دۆغۆ پرینجک به 0.10ی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی 27همین خولی نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانیش بابه‌تی سه‌رنجڕاکێش نزیکیی ده‌نگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌یه. به‌پێی ئه‌نجامه وه‌ده‌ست گهیشتوووهکان پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌و ناوچانه له‌سه‌دا 39، پارتی داد وگه‌شه له‌سه‌دا 33.70، پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌سه‌دا 8.40، پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌سه‌دا 4.70، پارتی هۆداپار له‌سه‌دا 0.20ی ده‌نگه‌کانیان وه‌ده‌ست دێنن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment