بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 9:30 خولەکی شهوی (12-6-2018) لە بەردەم مزگەوتی فاروق لە شارۆچکەی کەسنەزان تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەناوی ( شێخ عوسمان عەبدوڵڵا) دەکرێت و دەکوژرێت".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە لە مزگەوت هاتۆتە دەرەوە و پاشان بە دوو گوللە کوژراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردوووە.
رابەر شێخ نووری، یەکێک لە نزیکەکانی ئەو ئەفسەرە بە رووداوی راگەیاند: دوای ئەوەی لە نوێژی تەراویح لە مزگەوت هاتۆتە دەرەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، دواتریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
ئێستاش بكوژەكەی بەناوی "ه،م،ب" خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر كردوووه.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment