کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بالای دادوه‌ری عێراق كۆبوه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌پێویستی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه‌ دادوه‌ریه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له‌ به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و ژماره‌یه‌كی له‌ دادوه‌ران و سه‌رۆكی دادگاكان كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ده‌ستحۆشی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و به‌تایبه‌تی فایه‌ق زێدان كرد بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵی ئه‌رێنییان له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌مواركردنی یاسای دادگای فیدراڵی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگاكه‌‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستبه‌كاربێت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان كۆك بوون كه‌ ئه‌ركی دادگای فیدراڵی سه‌خته‌ و گرنگه‌ كار و بڕیاره‌كانی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی دادگه‌ر بێت

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان كۆك بون كه‌ ئه‌ركی دادگای فیدراڵی سه‌خته‌ و گرنگه‌ كار و بڕیاره‌كانی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی دادگه‌ر بێت و بڕوا و متمانه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به‌هێزتر بكات و هه‌موان له‌باره‌یه‌وه‌ به‌ ته‌واوی هه‌ست به‌ دڵنیایی بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ گرنگی و پێویستیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان دامه‌زاراوه‌ دادوه‌رییه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه‌ و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دامه‌رزاوه‌ دادوه‌رییه‌كانیان تاوتوێكرد.

News Code 1554

Your Comment

You are replying to: .
captcha