کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و ژماره‌یه‌كی له دادوه‌ران و سه‌رۆكی دادگاكان كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی دهستحۆشی له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و به‌تایبه‌تی فایه‌ق زێدان كرد بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵی ئه‌رێنییان له یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌مواركردنی یاسای دادگای فیدراڵی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگاكه، كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستبه‌كاربێت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان كۆك بوون كه ئه‌ركی دادگای فیدراڵی سه‌خته و گرنگه كار و بڕیاره‌كانی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی دادگه‌ر بێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان كۆك بون كه ئه‌ركی دادگای فیدراڵی سه‌خته و گرنگه كار و بڕیاره‌كانی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی دادگه‌ر بێت و بڕوا و متمانه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به‌هێزتر بكات و هه‌موان له‌باره‌یه‌وه به ته‌واوی هه‌ست به دڵنیایی بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌كه‌دا جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان دامه‌زاراوه دادوه‌رییه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دامه‌رزاوه دادوه‌رییه‌كانیان تاوتوێكرد.
Your Comment