یه‌کێتی داوا له‌ سیستانی ده‌کات هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق بخاته‌گه‌ڕ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق دەكات هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی یاسا و دەستوور و ئاماژەی بەوەش دەدات كە "عێراق بە دۆخێكی مەترسیداردا تێدەپەڕێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، پەیامێکی ناردوووە بۆ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق.

لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە میدیای فەرمی حیزبەکە ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئاشکرا کردوووە و ڕای‌گەیاندوووە: "مەكتەبی سیاسیی یەكێتی داوای لە عەلی سیستانی كردوووە "هیمەت و حیكمەتی خۆی بخاتە كار و كێشەی نێوان لایەنە شیعییەكان و لایەنەكانی تر بە پێی رێسای هەڵبژاردن‌ و یاسا و دەستوور بە زووترین كات چارەسەر بكات".

مەکتەبی سیاسی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردوووە: "عێراق بە دۆخێكی مەترسیداردا تێدەپەرێت، چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكوومەتێكی نیشتمانی تەوافقی فراوان، بەرپرسیارێتی مێژوویی و نیشتمانی و سیاسی و یاسایی گەورەیە و رێزگرتنیشە لە مافی دەنگدەدران".

هەروەها مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە پەیامەكەیدا ئەوەشی وتوووە: "ئێمە وەک هەمیشە بەشێک دەبین لە چارەسەر و بە یەكخستنی هەڵوێستی هێزە كوردستانییەكان كاریگەری زیاتری دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكان و دابین كردنی مافەكانیان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15529

Your Comment

You are replying to: .
captcha