بهپێی ههواڵی کوردپرێس، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، پەیامێکی ناردوووە بۆ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق.
لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە میدیای فەرمی حیزبەکە ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئاشکرا کردوووە و ڕایگەیاندوووە: "مەكتەبی سیاسیی یەكێتی داوای لە عەلی سیستانی كردوووە "هیمەت و حیكمەتی خۆی بخاتە كار و كێشەی نێوان لایەنە شیعییەكان و لایەنەكانی تر بە پێی رێسای هەڵبژاردن و یاسا و دەستوور بە زووترین كات چارەسەر بكات".
مەکتەبی سیاسی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردوووە: "عێراق بە دۆخێكی مەترسیداردا تێدەپەرێت، چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكوومەتێكی نیشتمانی تەوافقی فراوان، بەرپرسیارێتی مێژوویی و نیشتمانی و سیاسی و یاسایی گەورەیە و رێزگرتنیشە لە مافی دەنگدەدران".
هەروەها مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە پەیامەكەیدا ئەوەشی وتوووە: "ئێمە وەک هەمیشە بەشێک دەبین لە چارەسەر و بە یەكخستنی هەڵوێستی هێزە كوردستانییەكان كاریگەری زیاتری دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكان و دابین كردنی مافەكانیان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا".
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment