ئه‌ردۆغان ته‌نها له‌ دیاربه‌کر ده‌که‌وێته‌ بیری برایانی کورد

به‌شی تورکیا- سزایی ته‌مللی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ ئه‌ده‌بیاتی دووفاقیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و وتی: ته‌نها له‌ دیاربه‌کردا ده‌که‌وێته‌ بیری برایانی کورد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌مللی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ ئه‌ده‌بیاتی دووفاقیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌ردۆغان ته‌نها کاتێک که‌ دێته‌ دیاربه‌کر وشه‌ی "برایانی کورد" به‌کار ده‌هێنێت به‌ڵام کاتێک له‌ دیاربه‌کر ده‌چێته‌وه‌ برایانی کورد له‌ بیر ده‌کرێن. ئه‌و ته‌نها له‌ دیاربه‌کردا ده‌که‌وێته‌ بیری برایانی کورد. هیچ که‌س برای ناوێت هه‌ر که‌س برای خۆی هه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: به‌ ئاوه‌ها سیاسه‌تێکی دوو لایه‌نه‌وه‌ ناتوانن به‌ره‌وپێش بڕۆن چیتر هیچ که‌س له‌ دیاربه‌کر، جوله‌مێرگ، وان ده‌نگ به‌ ئێوه‌ نادات. له‌ ڕابردوودا ده‌نگیان داوه‌ به‌ڵام چیتر نایده‌ن که‌ ئێوه‌ له‌ دیاربه‌کر "کورد" و له‌ ئه‌نقه‌ره‌ " گورگ "ن. ئه‌و یارییه‌ له‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگدان ده‌شێوێنین. ماوه‌یێکی کورت تا 24ی حوزه‌یران ماوه‌. هه‌موومان شاهیدی هه‌ڵبژاردن ده‌بین. ته‌نها ئیفاقه‌ به‌ ده‌نگدان ناکه‌ین و پێوشوێنگری ده‌نگه‌کانمان ده‌بین. هه‌ر له‌مپه‌رێکیش له‌ به‌رده‌مماندا دروست ببێت پێکه‌وه‌ له ‌ناوی ده‌به‌ین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15514

Your Comment

You are replying to: .
captcha