هاوپه‌یمانیی فه‌تح پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سائروون، وه‌ته‌نییه‌ و حیکمه‌ ڕادەگەیەنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقتەدا سەدر ڕای‌گەیاندوووە: ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانیی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌ لەگەڵ لیستى فەتحدا ڕێککەوتوون بۆ پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی لە پەرلەمانى داهاتووی عێراقدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرۆکى لیستى سائیرون کە براوەى یەکەمی هەڵبژاردنەکانە، ڕای‌گەیاندوووە: لەگەڵ لیستى فەتح کە لە لایەن هادی عامرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و دووەم لیستی هەڵبژاردنەکان بوووە، ڕێککەوتوون بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییێک لە پەرلەمانى داهاتوودا.

هاوکات ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژى لیستى فەتح ڕای‌گەیاندوووە: لەگەڵ سائیرون ڕێککەتووین لەسەر بەرنامەیێکى حکوومی بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانى عێراق و دروست کردنى حکومەتێکى خزمەتگوزار.

ئەوەشی وتوووە: هەرکەس بەرنامەى ئەم هاوپەیمانییەى بەدڵە ئەوا بێتە ڕیزیانەوە و هەرکەسیش بەدڵی نیە بە ببێتە ئۆپۆزسیۆنێکى بنیادنەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش لیستەکانی سائیرون و وەتەنییە و حیکمە کە موقتەدا سەدر و ئەیاد عەلاوی و عەمار حەکیم سەرۆکایەتییان دەکەن، هاوپەیمانێتییەکیان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند.

هاوپەیمانییەکە لە ژێر ناوی (زۆرینەی نیشتیمانیی باوکایەتی) پێکهێنراوە و لەسەر ١٢ خاڵ ڕێککەوتوون، لەوانەش زۆرینەی نیشتیمانیی باوکایەتی، یەکپارچەییی عێراق و پاراستنی دەستوور و چەسپاندنی دیموکراسی و ئازادییە گشتییەکان، هاوپەیمانێتییەکە دەرگای لە بەردەم لایەنەکانی تر واڵایە بۆ پێکهێنانی حکوومەت و تەنها پشت بە خۆی نابەستێت، کوتلەی زۆرینەی نیشتیمانیی باوکایەتی بەرنامەیێک بۆ حکوومەت دادەنێت و وادەش بۆ جێبەجێ کردنیان دیاری دەکات.

ئەم هاوپەیمانییە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دەبێت کە ژمارەی کورسییەکانی لە ١٠٠ کورسی تێپەڕ دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەند نەکراوە و پەرلەمانیش بڕیاری داوە تەواوی دەنگەکان بە دەست بژمێردرێنەوە.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15512

Your Comment

You are replying to: .
captcha