خه‌سرۆ گۆران: به‌ هیچ شێوه‌یێک سووتانی كۆگاكانی كۆمیسیۆن له ‌هه‌رێمی كوردستان ڕوو نادات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی ده‌ڵێت به‌ هیچ شێوه‌یێک سووتانی كۆگاكانی كۆمیسیۆن له ‌هه‌رێمی كوردستان ڕوو نادات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌سرۆ گۆران له‌ چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند له‌ دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست ناترسن به‌ڵام له ‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار سندوقی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ترسن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگ و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان ده‌بێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ئاواره‌كان ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی له‌ مووسڵ و یه‌كێتی له که‌رکووک كه‌م ده‌كات.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سووتانی سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌ به‌غدا وتیشی "من نازانم ئه‌و ئاگره‌ی له ‌كۆگاكانی كۆمیسیۆن به‌ر بوووه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌سته‌ یا چ هۆكارێكی‌تر به‌ڵام هه‌رچی بێت بڕوا ناكه‌م كاریگه‌ریی یه‌كلایی‌كه‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ‌بڕیار و ئه‌نجامه‌كان هه‌بێت."

هه‌ر به ‌وته‌ی خه‌سرۆ گۆران به ‌هیچ شێوه‌یێک سووتانی كۆگاكانی كۆمیسیۆن له هه‌رێمی کوردستان ڕوو نادات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15483

Your Comment

You are replying to: .
captcha