به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌سرۆ گۆران له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند له دووباره جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ناترسن به‌ڵام له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار سندوقی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ترسن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگ و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان ده‌بێت.
ناوبراو ده‌شڵێت: به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ئاواره‌كان ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی له مووسڵ و یه‌كێتی له که‌رکووک كه‌م ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سووتانی سندوقه‌کانی ده‌نگدان له به‌غدا وتیشی "من نازانم ئه‌و ئاگره‌ی له كۆگاكانی كۆمیسیۆن به‌ر بوووه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌سته یا چ هۆكارێكیتر به‌ڵام هه‌رچی بێت بڕوا ناكه‌م كاریگه‌ریی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بڕیار و ئه‌نجامه‌كان هه‌بێت."
هه‌ر به وته‌ی خه‌سرۆ گۆران به هیچ شێوه‌یێک سووتانی كۆگاكانی كۆمیسیۆن له هه‌رێمی کوردستان ڕوو نادات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment