ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی کۆگای سندۆقی ده‌نگدان له‌ به‌غدا کارێکی خراپکارانه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی نووسینگه‌ی سیاسیی ڕه‌وتی حیکمه‌ و وته‌بێژی ئه‌و ڕه‌وته‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی کۆگای سندۆقی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌غدا کارێکی خراپکارانه‌یه‌ و داوای لێپێچنه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نۆفل ئه‌بوورغیف له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕه‌وتی حیکمه‌ ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی کۆگای ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ی ڕه‌سافه‌ی به‌غدا ئیدانه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: ڕه‌وتی حیکمه‌ ئه‌و کاره‌ به‌ کارێکی خراپکارانه‌ وه‌سف ده‌کات و داوا له‌ لێپرسراوان و داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ده‌کات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ڕووداوه‌ بناسێنن و به‌دواداچوونی یاسایییان بۆ بکه‌ن.

ناوبراو له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: ڕه‌وتی حیکمه‌ داوا له‌ هاووڵاتییان و حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراقیش ده‌کات که‌ له‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌ مه‌ترسیداره‌ مه‌سڵه‌حه‌تی عێراق و خه‌ڵکی عێراق له‌به‌رچاو بگرن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15476

Your Comment

You are replying to: .
captcha