به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بۆڵدان هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په له میتینگێکی هه‌ڵبژرادنی حیزبه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر قه‌تڵوعامه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره و سورووچ و وتی: وه‌کوو هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م حیساباتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا به هۆی ئه‌و تاوانه‌وه له پێر خاکدان له ئاک‌پارتی ده‌ستێنمه‌وه. ئه‌وان هێشتا ئێمه‌یان نه‌ناسیوه. هه‌ر بۆیه نوێنه‌رایه‌تیمان له په‌ڕله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. ئێمه ئه‌مڕۆکه به ملوێنان عوسمان بایده‌میر و ئیبراهیم ئایهان و دیلۆک ئوجه‌لانمان هه‌یه.
بۆڵدان زیاتر وتی: ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی پێش چوار ساڵ باسی که‌وتنی کۆبانێی ده‌کرد و ده‌میرتاش به هۆکاری کوژرانی خۆپیشاندانه‌که‌ی کۆبانی ده‌زانێت به‌ڵام خۆیشی باش ده‌زانێت که هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه پاش ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و ڕووی دا که وتی "کۆبانێ له لێواری که‌وتندایه". ئه‌وان به‌نیاز بوون ئاڵای داعش له سنووره‌کانی تورکیا هه‌ڵبکرێت به‌ڵام کورد ڕێگه‌ی پێنه‌دان. ئێستاش ئاک‌پارتی له لێواری که‌وتندایه. زۆری نه‌ماوه. ته‌نها 13 ڕۆژی ماوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment