به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسه باڵاکانی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌و وڵاته به ئامانجی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی په‌که‌که تا قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تریی خاکی عێراق پێشڕه‌وییان کردوووه و به‌نیازن چیای قه‌ندیل کونتڕۆڵ بکه‌ن که مه‌کۆی سه‌ره‌کیی په‌که‌که‌یه.
ئه‌و خاوه‌ن بیره سیاسییه له ماڵپه‌ڕی "جیۆپۆله‌تیکاڵ ئاڵڕێت" وتوویه‌تی ئوپه‌راسیۆنی دژ به PKK له عێراق بۆ پته‌و کردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغانه.
ناوبراو به هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکیشی وتوووه ئه‌ردۆغان له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پرسی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی په‌که‌که ده‌ورووژێنێت و په‌که‌که بۆته قوربانیی ئه‌ردۆغان له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌خوازه‌ڵا که ئه‌و گرووپه پێوه‌ندیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا.
ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه تورکیا به‌نیازه وه‌کوو باکووری سووریا له باکووری عێراقیش چه‌ند ناوچه‌یێک داگیر بکات و پۆلیس و زانکۆی سه‌ر به وڵاتی خۆی دابمه‌زرێنێت.
ئه‌و خاوه‌ن بیره ده‌شڵێت: ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی شه‌ڕ دژ به په‌که‌که له باکووری عێراق فراوانتر ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment