به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان کۆبیچ نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: "له په‌راوێزی دواپێشهاته‌کانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان داوا له ده‌سته سه‌ربه‌خۆکان ده‌که‌ین لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له ته‌واوی ئه‌و سکاڵایانه بکه‌ن که تانه له ئه‌نجامه‌کان ده‌ده‌ن و به شێوه‌یێکی شه‌فاف و به‌پێی یاسا و ده‌ستوور یه‌کلایییان بکه‌نه‌وه."
یان کۆبیچ داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌کان و لایه‌نگرانیان کردوووه ئاشتی بپارێزن و ته‌نها له ڕێی که‌ناڵه یاسایییه‌کانه‌وه کێشه‌ی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها حکوومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌کان و کۆمیسیۆنی هان داوه ته‌واوی ڕێوشوێنه‌کان بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی که‌لوپه‌ل و سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
یان کۆبیچ ئاماده‌ییشی ده‌ربڕیوه هاوکاری و کۆمه‌ک پێشکه‌ش بکات بۆ کۆمیسیۆن و ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵبژاردنه‌که‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment