بژارده‌ی یه‌كه‌ممان هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان‌ و بژارده‌ی دووهه‌‌ممان دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد بژارده‌ی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كار به‌ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ شـارپـرێـسی ڕاگه‌یاند: "بژارده‌ی یه‌كه‌می ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كار به ‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكرێت و ده‌نگه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كرا ‌و هیچ چاره‌سه‌رێک نه‌مایه‌وه‌ ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنداین."

ئه‌مین به‌كر باسی له‌وه ‌كرد "دڵنیاین ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌ گۆڕان زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت."

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرده‌وه‌ كه‌ له ‌هه‌مواره‌ نوێیه‌كه‌دا میكانیزمی هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی گۆڕدرا و هاوكات ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئاواره‌كان‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

هاوكات له ‌ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی حوزه‌یران یه‌کێک له‌و كۆگایانه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی تیادا هه‌ڵگیرابوو ئاگری گرت و به‌وه‌ش چه‌ندین سندوق به ده‌نگه‌كانی ناویه‌وه‌ سووتان و ئه‌مین به‌كر ئه‌و كاره‌ی به‌ مه‌ترسیدار وه‌سف كرد‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مین به‌كر ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌ ده‌كرێت باسی له‌وه‌ كرد "گرنگترین كارێک له‌ ئێستادا هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕاستییانه‌یه‌ كه‌ ساخته‌كاریی ئه‌نجام دراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15456

Your Comment

You are replying to: .
captcha