بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەردۆغان لە وتەیێكیدا ئاشكرای كرد كە ئۆپەراسیۆنەكە دەستی پێكردووە و وتیشی: ناهێڵن چیتر قەندیل ببێتە هۆی هەڕەشە و مەترسی بۆسەر توركیا و گەلەكەی.
ناوبراو راشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنەكانیان بۆسەر قەندیل و شنگال دەستی پێكردوە بە 20 فڕۆكە 14 خاڵی گرنگیان خاپووركردوە و ئۆپەراسیۆنەكەش درێژەی هەیە.
ئەردۆغان وتیشی: "ئامانجمان وشك كردنەوەی گەورەترین زەلكاوە. هەروەک چۆن عەفرین، جەرابلوس، باب و عەزازمان لە مرۆڤ كوژەكان پاك كردبێتەوە، ئەو زۆنگاوی تیرۆرەی كە لە قەندیلیشە، وشک دەكەین.
چیای قەندیل دەكەوێتە سەرسنووری هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و ئێران، پێگەی سەرەكیی و بنكەی پەكەكەیە و چەندین ساڵە توركیا هەڕەشەی ئەوە دەكات، كە رۆژێک لە رۆژان هێرش دەكاتەسەر ئەو ناوەندەی پەكەكە و كۆنترۆڵی دەكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment