وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: تا کۆتایی هاتنی تیرۆر هاوكارییه‌كانمان له‌ سووریا درێژه‌ی ده‌بێت

به‌شی ئێران/ کوردی- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ھۆشداری به‌ كۆریای باكوور ده‌دات و جه‌ختیش له‌ به‌رده‌وامیی ھاوكاریی ئێران له‌ سو‌وریا ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: تا كۆتایی ھاتنی یه‌كجاری تیرۆر له‌و وڵاته‌ ھاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ھرام قاسمی وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕوانگه‌ی ئێران بۆ گفتوگۆی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕای‌گه‌یاند: ھه‌ڵوێستی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌واو ڕوونه‌ و ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریای باكوور ئاسایش جێگیر بێت.

قاسمی له‌ کۆنفڕانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ھۆشداری به‌ كۆریای باكوور ده‌دات و ده‌ڵێت: به‌و پێشینه‌ و مێژووییه‌ی كه‌ ئه‌مریكاییه‌كانی پێ ده‌ناسین به‌ تایبه‌ت دۆناڵد ترامپ بێ به‌ڵێنی و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی گه‌شبین نیم و له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌بێت كۆریای باكوور به‌ وشیارییێكی ته‌واو له‌وباره‌ویه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: تا ئه‌و شوێنه‌ی من ئاگادار بم ھیچ گۆڕانێک له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان نه‌ھاتۆته‌ ئاراوه‌.

به‌ھرام قاسمی له‌باره‌ی ھاوكارییه‌كانی ئێران بۆ سووریا گوتیشی: ئێمه‌ درێژه‌ به‌ ھاوكارییه‌كانمان له‌ سووریا ده‌ده‌ین و تا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و كۆتایی ھاتنی تیرۆر له‌و وڵاته‌ ده‌مێنینه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15437

Your Comment

You are replying to: .
captcha