به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق فازڵ میرانی سه‌رۆكایه‌تیی شاندی حزبه‌كه‌ی كرد بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان به شیعه و سوننه‌وه و له پاش ئه‌و زنجیره دیدار و گفتوگۆیانه به ڕۆژنامه‌ی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین حكوومه‌تی عێراق یان په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه بڕوات كه ته‌عامولی كورسی له‌گه‌ڵ كورد بكات به‌ڵكوو كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه له عێراقدا بۆیه ئێمه شه‌ریكین و ئێمه موشاریک نین. ئه‌وه دیدی ئێمه‌یه و ئه‌وه‌ش له ئه‌جێندای ئێمه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ عێراق دانووستاندن بكه‌ین".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بوووه و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه‌سیان به بێ ئه‌وی دیكه‌یان به ته‌نها نه‌چێته به‌غدا.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حزبه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی قه‌ناعه‌تیان نه‌كرد پێكه‌وه بچنه به‌غدا وتیشی: وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییان وه‌رنه‌گرتوووه و له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ڵامێكی نه‌رێنیش نه‌بوووه. هه‌م گۆڕان هه‌م كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و ئه‌وانی دیكه‌ش به به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتیان وتوووه با شتێک له كۆمیسیۆنی به‌غداوه بزانن ئه‌وكات بڕیار ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment