هاوپه‌یمانیی فه‌تح دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ژماردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی فه‌تح جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تیی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌گه‌ڵ ژماردنه‌وه‌ی سه‌دا سه‌دی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان نزیک به‌ 3 مانگ ده‌خایێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: هاوپه‌یمانیی فه‌تح دژ به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی سه‌دا سه‌دی ده‌نگه‌کانه‌ به‌ڵام پێشنیار ده‌دات که‌ 25 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان بژمێردرێنه‌وه‌ چوونکه‌ ژماردنه‌وه‌ی سه‌دا سه‌دی ده‌نگه‌کان 3 مانگ ده‌خایێنێت.

ناوبراو وتیشی: هه‌موان چاوه‌ڕوانی حوکمی دادگای فیدڕاڵن له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و بابه‌تی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئاواره‌کان و‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15424

Your Comment

You are replying to: .
captcha