ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌غدا هێز ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووک بكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر شاری كه‌ركووک، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ئارادایه‌ حكوومه‌تی عێراق هێزی زیاتر بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی پارێزگاكه‌ ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووک بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق‌ و تانه‌ی لایه‌نه‌ توركمان‌ و عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی كه‌ركووک له ‌ئه‌نجامه‌كان، دۆخی كه‌ركووک له‌مه‌ترسیدایه‌، به‌ وته‌ی به‌رپرسێكی ئه‌منی شاره‌كه‌، "چه‌ندین هه‌وڵی به‌ئامانج گرتنی خۆپیشاندانه‌كانی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌، ئێستا دۆخی ئه‌منیی كه‌ركووک له‌ مه‌ترسی ته‌واودایه‌" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی العربی الجدید.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ باسی له‌وه‌ش كردوووه‌: "لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووک داوای له ‌به‌غدا كردوووه‌ له‌پێناو پاراستنی ئه‌منیه‌تی كه‌ركووک بێته‌ سه‌ر خه‌ت، هه‌ر بۆیه‌ له ‌دوو ڕۆژی داهاتوودا هێزێكی زیاتر له ‌به‌غداوه‌ بۆ پاراستنی كه‌ركووک ڕه‌وانه‌ی شاره‌كه‌ ده‌كرێت".

غه‌زوان محه‌مه‌د چاودێری سیاسی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئه‌منی كه‌ركووكه‌وه‌ بۆچوونی وایه: "ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هاتۆ‌ته‌ كایه‌وه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی سیاسییه‌، بۆیه‌ تا دۆخی سیاسی جێگیر نه‌بێت، دۆخی ئه‌منیش جێگربوون به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت".

به‌وته‌ی غه‌زوان "چه‌ندین میلیشیا ‌و چه‌كدار له‌نێو شاری كه‌ركووک كه‌ ئه‌جێندای لایه‌نی سیاسی دیاریكراو جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، وای كردوووه‌ دۆخی ئه‌منیی كه‌ركووک جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15422

Your Comment

You are replying to: .
captcha