له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ شڕناخ 5 هێزی په‌که‌که‌ کوژران

به‌شی تورکیا- قائمقامی شڕناخ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ ئۆپه‌راسیۆنی شه‌وی ڕابردووی هێزه‌کانی ژه‌نده‌رمه‌ دژی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ی بستله‌ر ده‌ڕه‌ لور، 5 سه‌ربازی په‌که‌که‌ کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قائمقامی شڕناخ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی ژه‌نده‌رمه‌ی تورکیا که‌ 8ی حوزه‌یران له‌ ژێر ناوی "شه‌هید چاووش مسته‌فا کوزاک" دژی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ ده‌ستی‌پێکردوووه‌ و وتی: له‌ ئۆپه‌راسیۆنی شه‌وی ڕابردووی هێزه‌کانی ژه‌نده‌رمه‌ دژی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ی بستله‌ر ده‌ڕه‌ لور، 5 سه‌ربازی په‌که‌که‌ کوژران.

له‌ به‌یاننامه‌ی قائمقامی شڕناخدا هاتوووه‌: پاش دۆزینه‌وه‌ی گرووپێک له‌ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌ سیخۆڕییه‌کانی تورکیا، ناوچه‌که‌ کراوه‌ته‌‌ ئامانجی گوله‌ی ئه‌و هێزانه‌ که‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 5 سه‌ربازی په‌که‌که‌ کوژراون و ژماره‌ی کوژراوانی په‌که‌که‌ له‌ ڕۆژی یه‌که‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌کان (8ی حوزه‌یران) تا ئه‌مڕۆ (11ی حوزه‌یران) گه‌یشتۆته‌ 19 کوژراو.

ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌ پارێزگای شڕناخ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی مللییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15416

Your Comment

You are replying to: .
captcha