کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری مه‌عن هیتاوی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان بڵاوی کردوووه‌ته‌وه سووتانی کۆگاکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان نابێت چوونکه کۆپییێکی تۆماری ده‌نگه‌کان له جێگه‌یێکی دیکه هه‌ڵگیراوه و پارێزراوه.
ئه‌و کۆمیسیۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه "ئه‌مڕۆ کۆمیسیۆن له هه‌موو لایێکه‌وه به ئامانج گیراوه و داوا له ناوه‌نده ده‌ستوورییه‌کانی عێراق و سه‌رکرده‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌م به ئه‌رکی مێژووییی خۆیان هه‌ستن و پارێزگاری له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن".
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی ڕابردوو به‌ر له‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان ده‌ست پێ‌بکات ئاگر له یه‌کێک له کۆگای سندوقه‌کانی ده‌نگدانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ناوچه‌ی ڕه‌سافه له نزیک شه‌قامی فه‌له‌ستین له ناوه‌ڕاستی به‌غدا که‌وتوووه‌ته‌وه و لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غداش ڕایگه‌یاند به‌شێک له سندوقه‌کان به ته‌واوی سووتاون.
دوای ڕووداوه‌که‌ش کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق له ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یێکه‌وه داوای له حکوومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کرد لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کاره ئاشکرا بکه‌ن که ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی سووتاندن و ئاڵۆزی نانه‌وه‌وه کێشه و قه‌یران دروست بکه‌ن.
هاوکات حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی کرد به سه‌رکردایه‌تیی ئۆپراسیۆنه‌کان له پارێزگاکان ڕێوشوێنی ئه‌منی توند و تۆڵ له به‌رده‌م کۆگاکانی کۆمسیۆن بگرنه‌به‌ر و ژماره‌ی هێزی ئه‌و شوێنانه زیاد بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment