ڕێککه‌وتنی مه‌نبه‌ج ئاڵوگۆڕێکی سیاسیی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا بوو

به‌شی جیهان- ڕۆسلان تراد ده‌ڵێت: به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی مه‌نبه‌ج، ئه‌مریکا داواکارییه‌کانی تورکیای جێبه‌جێ کرد و له‌ به‌رانبه‌ریشدا ئه‌نقه‌ره‌ هاوکارییێکی زیاتری له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ مه‌نبه‌ج له‌ ڕۆژی 4ی حوزه‌یران، گۆڕانکاریێکی گه‌وره‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو له‌ سووریایه‌. به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌، هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی کوردی سووریا ناوسراو به‌ YPG ناچار کران ئه‌و شاره‌ که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتدایه‌، چۆڵ بکه‌ن.

ڕۆسلان تراد، شیکه‌ره‌وه‌ی گۆڤاری دی ری میلیتاری پێی وایه‌ ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌ سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ مه‌نبه‌ج ئاڵوگۆڕێکی سیاسی بوو که‌ له‌ به‌رانبه‌ر جێبه‌جی کردنی داواکارییه‌کانی تورکیا له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا، ئه‌نقه‌ره‌ش هاوکاریێکی زیاتری له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌بێت له‌ باره‌ی سووریا و دیکه‌ی پرسه‌کانه‌وه‌.

ناوبراو بۆ ماڵپه‌ڕه‌ی جزیره‌ ده‌ڵێت: شاری مه‌نبه‌ج وه‌کوو پردێک بۆ لکاندنی کانتۆنه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له‌ سووریا کرده‌وه‌ی ده‌کرد و بۆ شه‌ڕڤانانیش وه‌کوو ڕێگای گه‌یشتنی ئه‌وان به‌ ڕووباری فورات و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایه‌.

سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ڕێککه‌وتن له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج له‌ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا هه‌ندێ له‌ کارناسان پێیان وایه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ ته‌نیا له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌دا ڕێککه‌وتوون و ڕای جیاوازییان له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کان هه‌یه‌.

حائد حائد شیکه‌ره‌وه‌ی سووریایی پرسی سووریا بۆ ئه‌لجزیره‌ی وتوووه‌: ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ڕوون نییه‌؛ ڕاسته‌ که‌ ئه‌مریکا و تورکیا له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ڕێککه‌وتوون به‌ڵام ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کان نه‌کردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15410

Your Comment

You are replying to: .
captcha