كۆمیسیۆن تانه‌ له ‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تانه‌ی له ‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن دا كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یران كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ‌دادگای فیدراڵی تانه‌ی له ‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دا.

كۆمیسیۆن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی هه‌مواره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق یاسایی نییه ‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره بۆیه‌ تانه‌یان له‌و هه‌مواره‌ داوه‌.

شایانی باسه‌؛ په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی كرد كه‌ هه‌مواره‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتوووه‌ته‌وه ‌و كاردانه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15403

Your Comment

You are replying to: .
captcha