بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە دانیشتنێکی تایبەتدا پرسی بازاڕچەی سنووری سێفی خستە ڕوو و ڕایگەیاند هەموو ئامادەکارییێک لە لایەن ئێرانەوە کراوە بۆ کردنەوەی ئەو مەرزە لاوەکییە بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە نییە لەو مەرزەدا چالاکی بکات.
مورادنیا زیاتر گوتی لە ڕێگەی کونسووڵی ئێرانەوە لە هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ پرسی کردنەوەی مەرزی لاوەکیی سێف دەکەین و ئێستا ڕاگۆڕینەوە لەو بارەیەوە لە نێوان کونسووڵخانەی ئێران لە هەولێر و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
پارێزگاری کوردستان زیادی کرد ئەگەر مەرزی لاوەکیی سێف لە شاری سەقز بکرێتەوە بڕی 5 بۆ 6 ملیار تمەن پارەی بۆ تەرخان کراوە و تێیدا سەرف دەکرێت.
Your Comment