به‌شیر حه‌داد باس له‌ بودجه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پێشوازی لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێم ده‌كه‌ن سەبارەت بە دەربڕینی پابەندبوونی خۆی بە جێبه‌جيكردنى ياساى بودجە و داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکات پابەند بێت به یاسای بودجە و تەواوی ماددەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکات.

کوردپرێس:

بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ھیوای خواست ئەو کۆبوونەوەیە ببێتە ھەوێنی یەكڕیزی و یەکدەنگی نێو ماڵی کورد، و دروست کردنەوەی ھاوپەیمانی کوردستانی له پەرلەمانی عێراق.

بەشیر حەداد رایگەیاند:"ئێمە بەردەوام جەختمان لەسەر یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردوەتەوە، چونکە یەکڕیزیی نێوان ھێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ھێز و پێگەی کورد و نوێنەرانی کوردستان دەبێت لە بەغدا، و ئەزموونی رابردووشمان سەلماندوویەتی کە تەنیا بە یەکڕیزی و یەک دەنگی دەتوانین خواست و داواکاری و مافی گەلەکەمان بەدەست بھێنین."جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەش بەوەدەکات، ئەوان وەکو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە گرنگییەوە تەماشای پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکەن و لایان گرنگە کە ئەو پەیوەندییە دۆستانە بێت و ھەردوو لا کار بکەن بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و دەربازکردنی وڵات لەو قەیرانە دارایی و تەندروستیەی تێی کەوتووە.

حەداد راشیگەیاند:"ئێمە پێشوازی لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین سەبارەت بە دەربڕینی پابەندبوونی خۆی بە جێبةجيكردنى ياساى بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین پابەند بێت به یاسای بودجە و تەواوی ماددەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکات."

News Code 1540

Your Comment

You are replying to: .
captcha