حكوومەتی تەنگەتاوی پێک بهێنرێت بۆ سەپەرەشتی کردنی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێكی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی عێراق تاكە سیناریۆی چارەسەر کردنی قەیرانی ئێستای عێراق بە پێكهێنانی حكوومەتی تەنگەتاوی دەزانێت كە دەبێت سەرپەرشتیی یەك كار بكات كە ئەویش ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێیە لە عیراق.

کوردپرێس:

زانا ڕۆستایی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەران وتوویەتی: "ئەنجومەنی دادوەریی عیراق ڕایگەیاندووە، لەماوەی 10 ڕۆژدا ئەژماری دەستیی دەنگدان لە عێراق تەواو دەبێت و ئەنجامە ڕاستەقینەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕادەگەیەنرێت".

ناوبراو وتیشی:"ئەگەر نەتوانرا لەماوەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران كە ڕۆژی 30ی 6ی 2018یە كۆتایی بەو پڕۆسەیە بهێنرێت، ئەوە بەگوێرەی دەستووری عێراق هیچ ڕێگەیێک نییە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو كاتیش كاری پەرلەمان كۆتایی دێت و حكوومەتیش تەنها كاربەڕێكەر دەبێت".

بەوتەی پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی ئیسلامی، "ئەگەر تاوەكو كۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان پرسی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەكلایی نەكرێتەوەو هەمواری یاسای هەڵبژاردن جێبەجێ نەكرێت، ئەوكات هەڵبژاردن بە هەڵوەشاوە ئەژمار دەكرێت، بەو واتایەی كە نە ئەنجامە كۆنەكە پەسەندە نە ئەنجامە نوێیەكانیش ڕاگەیەنراوە".

ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئەوكات عیراق توشی بۆشاییەكی دەستوریی دەبێتەوەو پشێوییەكی گەورە ڕودەدات".

سەبارەت بەو سیناریۆیانەشی لە ئەگەری دروستبوونی ئەو دۆخە، ڕۆستایی وتی:"تەنها چارەسەر بریتییە لەپێكهێنانی حكوومەتی تەنگەتاوییە كە دەبێت سەرپەرشتیی یەك كار بكات كە ئەویش ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێیە لە عیراق".

News Code 15393

Your Comment

You are replying to: .
captcha