سه‌رۆكی هه‌رێم: پشتیوانی له‌ دیالۆگی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا پشتیوانیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی بۆ گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بە پشتگیری کردنی هەرێم لە گەڕی سێهەمی دانوستانی نێوان عێراق و ئەمریکا کردووە و ڕایگەیاندووە‌: "گه‌ڕی سێیه‌می دیالۆگی ستراتیژیی عێراق ـ ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكی‌ گرنگ و به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌رێنییه‌ بۆ‌ ئاینده‌ی ‌په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "ده‌ستخۆشی و پشتیوانی لێده‌كه‌ین، هیوادارین له هه‌موو روویه‌که‌وه‌ سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامی باشی هه‌بێت".

رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌ رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌، گه‌ڕی سێیه‌می دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.

News Code 1539

Your Comment

You are replying to: .
captcha