بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار محەمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا وتی: ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و دەوڵەتی تورکیا دەکەن بۆ هاتنی هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دوورن لە ڕاستی.
بەختیار محەمەد زیادی کرد: پرسی هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق، چوونکە پێوەندیی بە پارستنی سەروەریی خاکی عێراقەوە هەیە، دەبێت لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە تاوتوێ بکرێت.
ناوبراو جەختی کردەوە: پێشمەرگە سەربە هەرێمی کوردستانە و بۆی نییە هیچ هەوڵێک دژ بە هێزەکانی تورکیا ئەنجام بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment