ئەندامێکی داعش پێش ئەوەی بتوانێت بۆمب دابنێت دەستبەسەر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى ئەندامێکى داعشى لە کەرکووک ڕاگەیاند کە جانتایێکى پڕ لە بۆمب و مۆبایلى پێ بووە. 

کوردپرێس:

بەپێی بەیاننامەیێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق مەفرەزەکانى پۆلیسى کەرکووک بە هاوکارى لەگەڵ یەکەکانى سوپا و هەواڵگرى، توانیویانە تیرۆریستێک دەستگیر بکەن.

بەیاننامەکە ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کەسە جانتایەکى پێ بووە کە دوو دۆمبى لکێنراو، کەلوپەلى تایبەت بە تەقینەوە و مۆبایلى تێدا بووە.

دواى دەستگیرکردنى ئەو ئەندامەى داعش رادەستى هەواڵگرى عێراق کراوە بەمەبەستى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا

News Code 1538

Your Comment

You are replying to: .
captcha