به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم حه‌مزه له پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی: یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان دژی ئه‌وه‌یه له باره‌ی پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی به‌هۆی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ست گرتن به سه‌ر ده‌نگی ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ دوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆ و دانوستان بکات.
حه‌مزه ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی ئابووری و سیاسییه و زیادی کرد: یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان هه‌رگیز بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی به مه‌به‌ستی پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی کۆ نابێته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان واز له ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان نه‌هێنن و ڕێگا به دیکه‌ی پارته کوردستانییه‌کان بۆ ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌ده‌ن، هیچ هیوایێکمان نابێت دۆخی هه‌رێم باشتر ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی کنووز میدیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment