بهپێی ههواڵی کوردپرێس، درەنگانێکی دوێنێ شەو شەممە، عەلی بەشار ئەو گەنجە کوردەی کە کچێکی ئەڵمانی کوشت، لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە رادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا کرایەوە پاش ئەوەی دانی بەوەدا ناوە کە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر کچە ئەڵمانییەکە و پاش ئەوەش کوشتوویەتی.
لەلای خۆیەوە هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیێکدا دڵخۆشی خۆی بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دەربڕی و داوای کرد عەلی بەشاری تەمەن ٢٠ ساڵ بە زووترین کات ببرێتە بەردەم دادگا.
عەلی بەشار لە ئاکتهوبری ٢٠١٥ لەگەڵ خانەوادەکەی گەیشتە ئەڵمانیا و لەوێ داوای مافی پەنابەرییان کرد بەڵام حکوومەت وەڵامی نەدانەوە، پاشان لەگەڵ کچێک پەیوەندی سۆزداری دەبەستێت کە ناوی سوزانا فیڵدمانە و تەمەنی ١٤ ساڵانە، هەتا دواجار دەست درێژی سیکسی دەکاتە سەری و لە شاری فیسبادن دەیکوژێت.
ئەو گەنجە کوردە لە شاری زاخۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر کرا و رادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا کرایەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment