به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له‌و باره‌وه به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی به‌غدا ئه‌لیه‌ومی وت: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ دژی هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ هه‌ندێ له ناوچه‌کانی خاکی عێراقه و ئه‌و کاره‌ش به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی عێراق ده‌زانێت.
حه‌دیسی ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی تورکیا له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو تا ئێستا له سێ گۆشه‌ی سنووریی تورکیا، عێراق و ئێراندان و جار جارێک ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه دژی هێزه‌کانی په‌که‌که ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه مۆڵگه‌کانی خۆیان.
ناوبراو زیادیشی کرد: به‌غدا به توندی دژی هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ خاکی عێراقه و ئه‌و کاره به پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی عێراق و یاسا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌زانێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که جێگیربوونی هێزه‌کانی په‌که‌که له سێ گۆشه‌ی سنووری تورکیا، عێراق و ئێران به‌پێی ڕێککه‌وتنی نێوان په‌که‌که و ئه‌نقه‌ره له ساڵی 2013 پاش ده‌رکردنی ئه‌و هێزانه له تورکیا ئه‌نجام دراوه که پێشێل کردنی یاسا و ڕێسا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه.
حه‌دیسی ته‌ئکیدی کرد که هێزه‌کانی تورکیا تا ئێستا نه‌چوونه‌ته ناو خاکی عێراق و هیچ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازییان له ده‌ره‌وه‌ی سێ گۆشه‌ی سنووری ئه‌نجام نه‌داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment