نزیکبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا بۆ شاری مه‌خمووری عێراق ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ شاری مه‌خموور له‌ هاوێزی مووسڵ ڕاپۆرته‌کانی سه‌باره‌ت به‌ نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌و شاره‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕشاد گه‌لالی له‌و باره‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی به‌غدا ئه‌لیه‌ومی وت: له‌ شاری مه‌خموور نزیکه‌ 1500 بنه‌ماڵه‌ی تورک هه‌ن که‌ دژی سیسته‌می سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره‌ن به‌ڵام به‌شێک له‌ هێزی په‌که‌که‌ نین.

ناوبراو وتیشی: ڕاپۆرته‌کانی سه‌باره‌ت به‌ نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌و شاره‌ ڕاست نییه‌.

گه‌لالی زیادیشی کرد: هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ی باشیک له‌ نزیکه‌ی مووسڵ له‌ بنکه‌کانیان نه‌چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و هیچ جووڵه‌یێکیشیان نه‌کردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15368

Your Comment

You are replying to: .
captcha