له‌سه‌دا 45ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم دابه‌زیوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌سه‌دا 45ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌ نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵی زایینیدا دابه‌زیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح له‌و باره‌وه‌ بۆ هه‌واڵده‌ریی غه‌دپرسی وت: هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌ نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵی زایینی له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 2017 له‌سه‌دا 45 دابه‌زیوه‌.

ساڵح هۆکاری دابه‌زینی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی به‌ کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ سه‌ر بیره‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک ڕاگه‌یاند.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15367

Your Comment

You are replying to: .
captcha