هەر تانەدانێک لە بڕیارەکەی پەرلەمان قبووڵکردنی ساختەکارییە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێراق، رای‌ده‌گه‌یێنێت: "رووكردنه‌ دادگای‌ فیدراڵی بۆ تانه‌دان له‌ هه‌مواری‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ مانای‌ قبووڵكردنی‌ ساختەکاری دێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارام شێخ محەممەد جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گەیاند: "تانەدان له‌ یاسای هه‌مواره‌ی‌ بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ مانای‌ هه‌ڵته‌كاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یانه‌وه‌ پێشێلكارییه‌كان رێک ده‌كرێنه‌وه و هەروەها قبووڵکردنی ئەو ساختەکاریانەیە کە ئەنجام دراون لە هەڵبژاردنەکەدا".

ئارام شێخ محەممە ئاماژەی بەوە داوە "هه‌وڵێكی له‌وجۆره‌ له‌ ئێستادا ده‌درێت، بۆ قبووڵكردنی ئه‌و ساختەکارییە".

جیگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەربارەی کۆبونەوەی سێ لایەنەکە وتی: "كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ له‌ قازانجی گێرانه‌وه‌ی‌ ده‌نگ و ئیراده‌ی‌ هاووڵاتییان بوو، تێیدا ته‌ئكیدمان له‌ بێده‌نگ نه‌بوون سه‌باره‌ت به‌ گۆڕین و یاری كردن به‌ ئیراده‌ و ده‌نگی خه‌ڵک كرده‌وه".

‌ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٦٧ پەرلەمانتار هه‌موارى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌سه‌ند كرد، به‌پێى هه‌مواره‌كه‌ ده‌نگه‌كان له ‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێته‌وه‌ و كۆمیسیۆن سڕ كراوه ‌و ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15360

Your Comment

You are replying to: .
captcha