نۆ دادوه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ‌ سه‌رپه‌رشتیی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌رێم به‌ده‌ست

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ ڕاستییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌سه‌ڵاتی باڵای دادوه‌ریی عێراق كاره‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌ ده‌ست".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادل نووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ ڕاستییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌شـارپرێس-ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆ دادوه‌ر، ده‌ستنیشانی ئه‌و دادوه‌رانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست ده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ كۆمیسیۆن بواری شێواندنی ڕاستییه‌كانی نامێنێت، چوونكه‌ ئه‌و دادوه‌رانه‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و كاره‌یان ده‌بێت".

عادل نوری ڕاشی‌گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و دادوه‌رانه‌ش ده‌درێت كه‌ سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 18 دادوه‌ر له‌ 18 پارێزگای عێراقه‌، له‌گه‌ڵ دیاری كردنی میكانیزمی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ به‌ده‌ست".

سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ ڕاستییه‌كان به‌ جه‌خت كردنه‌وه‌وه‌ وتی: "لیژنه‌كه‌مان بواری ئه‌وه‌ نادات خۆدزینه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی یاساكان بكرێت، ڕاسته‌ پاره‌ ‌و به‌رتیل له‌ ئارادایه‌ بۆ ڕاكێشانی دادوه‌ركان ‌و به‌كارهێنانیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌س ئێمه‌ متمانه‌مان پێیانه‌، داواش له‌هاووڵاتییان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر زانیاریتان له‌باره‌ی پێشینه‌ی كاركردنی هه‌ر دادوه‌رێكه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌‌ و به ‌به‌ڵگه‌ی بێ لایه‌ن نه‌بوونی سه‌لمێندرا، لیژنه‌كه‌مان ئاگادار بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌ره‌ بۆ یه‌كێكی دیكه‌ بگۆڕدرێت".

عادل نوری سه‌باره‌ت به‌سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ساخته‌كارییه‌وه‌ تێوه‌گلاون ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ركه‌وێت ساخته‌كاریی كردوووه‌ یان ساخته‌كاریی بۆ كراوه‌ یاخود هۆكارێک بوووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌، سزای زیندانی كردنی بۆ ده‌رده‌چێت كه‌ له‌ شه‌ش ساڵ كه‌متر نییه‌، هه‌روه‌ها ڕێگه‌یشی پێنادرێت جارێكی دیكه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكاته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15358

Your Comment

You are replying to: .
captcha