سێ لایەن داوای هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەتییان کردوووە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕەت کردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان سەرەتای ناکۆکییێکی دیکەی قووڵی نێوان پارتی و یەکێتییە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، چوونکە پارتی و یەکێتی زۆر بە ئاشکرا دەڵێن، ئەوەی وای کرد پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە بدات، بەرهەم ساڵح، گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا ژمارەیێک بڕیاری لەبارەی هەڵبژاردنی 12ی ئایار دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بوو بە تەنیا لە هەرێمی کوردستان. لەو دانیشتنەدا جگە لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی، هەر چوار لایەنی کوردستانی: گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداربوون و دەنگیان بە بڕیارەکان دا.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "لایەنە عێراقییەکان هەر بیریشیان لەلای ئەوە نەبوووە کە دەنگدانی کوردستان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام سێ لایەن: ئەوانیش گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی د. بەرهەم ساڵح فشاریان خستۆتە سەر پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێننەوە".

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15344

Your Comment

You are replying to: .
captcha