لاریمان له‌ هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان لاری نییه‌ له‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ جه‌نه‌ڕاڵ برادلی بێكه‌ر به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاوكاریی ئاسایش له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

له‌م دیداره‌دا به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی مه‌شق و راهێنان و دابین كردنی پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تاووتوێ كرا و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و بارزانی وتی: هه‌رێمی كوردستان لاری نییه‌ له‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست.

هەروەها مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان دا و رایگه‌یاند: به‌ پێكهێنانی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان باشتر ده‌توانرێت به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵک و هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ كرا و له‌لای خۆیه‌وه‌ جه‌نه‌ڕاڵ بێكه‌ر رایگه‌یاند: نووسینگه‌ی هاوكاری ئاسایش له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی ئاسایشی هه‌رێمیی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌كانیدا له‌ پشتیوانی كردنی و ره‌چاو كردنی هاوكارییه‌كان‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15340

Your Comment

You are replying to: .
captcha