کوردپرێس:
پڕۆفیسۆر مهمەت بوینوقالین مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی مێژووییی ئەیاسووفیە بە نووسینی نامەیێک دەست لە کارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
گۆڤاری دیکەن لەو بارەیەوە نووسویەتی پڕۆفیسۆر بوینوقالین سەربارەت بە چەند بابەتێک وەک لەکارلادانی سەرۆکی بانکی ناوەندی و کشانەوە لە کۆنڤانسیۆنی ئەستەمبۆڵ هەڵوێستی وەرگرتبوو و چەندین جار لە لایەن حکوومەتەوە هۆشداریی پێدرابوو.
ناوبراو پاش ئەوەی ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بە گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەندی ڕێژەی سووی بانکیی بەرز کردەوە بە نووسینی ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز لەبارەی دژایەتیی ئیسلام لەگەڵ ڕیبا، هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ڕاگەیاند. ناوبراو هەروەها دژایەتیی خۆی لەگەڵ کشانەوە لە کۆنڤانسیۆنی ئەستەمبۆڵ ڕاگەیاندبوو.
بوینوقالین ماوەیێک لەوەو پێشیش لە لایەن نوێنەریێکی توندڕەوی ئاکەپە بە ناوی ئوزلم زنگین هۆشداریی پێدرابوو. ناوبراو پاش هۆشدارییەکانی ئەندامانی باڵای ئاکەپە داوای دەست لە کارکێشانەوەی پێشکەش کرد و گەڕایەوە سەر کاری پێشووی خۆی کە مامۆستایەتیی زانکۆ لە کۆلیژی ئیلاهیات زانکۆی مەرمەرەیە.
Your Comment