ئۆپه‌راسیۆن دژی قه‌ندیل داره‌ده‌ستی هه‌ڵبژاردنه‌؛ PKK له‌ قه‌ندیلدا نییه‌

به‌شی تورکیا- ئۆزگۆر ئۆزال، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ڕه‌خنه‌ی توندی گرت له‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل و ئه‌وه‌ی به‌ بانگه‌شه‌ له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیا زانی و وتی: هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیلدا نین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆزگۆر ئۆزال سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ وته‌ی به‌رپرسانی تورکیا له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ چیای قه‌ندیل و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ڕوانگه‌یێکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوووه‌ که‌ ده‌ڵێت: "ناتوانین براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بین، بۆیه‌ پێویستمان به‌ به‌هره‌کێشی تازه‌ هه‌یه‌، ده‌توانین سوپا و هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا به‌کار بهێنین و له‌وه‌ ده‌ستکه‌وتمان ببێت." ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ 16 ساڵه‌ نه‌چوونه‌ته‌ قه‌ندیل له‌م‌ 16 ڕۆژه‌ دواییه‌دا که‌وتوونه‌ته‌ بیری ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل؟ که‌سانێک که‌ له‌ 16 ساڵی ڕابردوو هه‌ر جۆره‌ په‌یوه‌ندییێکیان له‌گه‌ڵ قه‌ندیل بوووه‌، دانوستانیان کردوووه‌؛ ئێستا به‌دوای به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنن له‌وێ.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئێستا هه‌ر که‌سێک ده‌زانێت که‌ PKK له‌ قه‌ندیلدا نییه‌. هێزه‌کانی PKK له‌ قه‌ندیلدا نین. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی هیوایان به‌ هه‌ڵبژاردن نییه‌ بیر له‌ چوون بۆ قه‌ندیل و هه‌ڵکردنی ئاڵا له‌وێ ده‌که‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو به‌ بوردومان کردنی چیای چۆڵی قه‌ندیل که‌ PKK ئه‌وێ چۆڵ کردوووه‌ بتوانن له‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌ربکه‌ون.

سه‌رچاوه‌: تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15327

Your Comment

You are replying to: .
captcha