ڤلادیمێر پۆتن: هاوکاریمان لەگەڵ ئێران لە قەیرانی سووریا ئەنجامەکانی بەردەستن

به‌شی ئێران-کوردی- ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکی ڕوسیا وتی: هاوکاریی ڕووسیا لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا ئەنجامی بەردەستی لێکەوتۆتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆتن لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران وتی: "هەماهەنگیی سەرکەوتوومان هەیە لە چارەسەری قەیرانی سووریا و لەو بارەیەوە قسە دەکەین".

لای خۆیەوە سەرۆکی ئێران وتی: "سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ رووسیا لە چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکە، ڕۆژبەڕۆژ ئەنجامی بەهێزتر دەبینین".

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بەشداریی ئێران لە شەڕی سووریا، حکوومەتی سووریا زۆربەی ناوچەکانی سووریای کۆنترۆڵ کردۆتەوە و لە ماوەی ڕابردوو بەتەواوەتی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن وەرگرتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15320

Your Comment

You are replying to: .
captcha