بهپێی ههواڵی کوردپرێس، پۆتن لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران وتی: "هەماهەنگیی سەرکەوتوومان هەیە لە چارەسەری قەیرانی سووریا و لەو بارەیەوە قسە دەکەین".
لای خۆیەوە سەرۆکی ئێران وتی: "سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ رووسیا لە چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکە، ڕۆژبەڕۆژ ئەنجامی بەهێزتر دەبینین".
ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بەشداریی ئێران لە شەڕی سووریا، حکوومەتی سووریا زۆربەی ناوچەکانی سووریای کۆنترۆڵ کردۆتەوە و لە ماوەی ڕابردوو بەتەواوەتی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن وەرگرتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment