که‌نه‌دا هاوکاری و مه‌شقه‌کانی بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ڕاده‌گرێت

به‌شی جیهان- حکوومه‌تی که‌نه‌دا بڕیاری داوه‌ هاوکاری و مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ڕابگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی "روسیه‌ الیوم" له‌ زاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی که‌نه‌داوه‌ بڵاوی کرده‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى شه‌ڕی داعش کۆتایی هاتوووه‌ ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینی 8ی حوزه‌یران که‌نه‌دا بڕیاری داوه‌ هاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌کان و مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانی هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ڕاگرێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی که‌نه‌دا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ له‌ ماوه‌ى شه‌ڕی داعشدا هاوکارییه‌کانى وڵاته‌که‌ى بۆ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کان کاریگه‌رییێکی دیاری هه‌بوووه‌ له‌ وه‌ستاندنی پێشڕه‌وییه‌کانى داعش.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی که‌نه‌دا ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ له‌مه‌ولا ئه‌و ڕاوێژکار و هێزه‌ سه‌ربازییانه‌ى له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیى حکوومه‌تى به‌غداوه‌ ده‌بێت نه‌ک هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌نه‌دا یه‌کێک بوو له‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش و له‌ ماوه‌ى شه‌ڕه‌که‌شدا سێ جار هێزه‌کانی له‌ عێراق زیاتر کرد و له‌ ئێستادا ده‌یان ڕاوێژکاریی سه‌ربازی له‌ عێراقدا ماون.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15303

Your Comment

You are replying to: .
captcha