به‌هۆی دروست كردنی به‌نداوێكه‌وه‌ 54 گوندی هه‌رێم ژێر ئاو ده‌كه‌ون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم زانیاریێكی گرنگ له‌باره‌ی به‌نداوێكی ته‌واونه‌كراو له‌ هه‌رێم ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات: "سه‌رباری ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یێكی زۆر گه‌وره ‌و ستراتیژیه‌ و كێشه‌ی كه‌مئاوی ناهێڵێت، به‌ڵام به‌ ته‌واوبوونی 54 گوند ژێر ئاو ده‌كه‌ون".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی بێخمه‌ كه‌ پڕۆژه‌یێكی ستراتیژیه‌، له‌ساڵی 2005دا بڕه‌پاره‌یێكی بۆ ته‌رخان كرا، به‌ڵام دواتر هیچ بڕه‌ پاره‌یێكی دیكه‌ بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ ته‌رخان نه‌كرا".

وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تی عێراق هیچ بڕه‌ پاره‌یێكی بۆ پڕۆژه‌كه‌ ته‌رخان نه‌كردوووه‌، جگه ‌له‌وه‌ش له ‌ئێستادا قه‌یرانی دارایی هه‌یه ‌و حكوومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ ته‌رخان بكات، دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت، ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مئاوی له ‌هه‌رێم بكرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نداوه‌ جێبه‌جێ بكرێت، مه‌ترسی هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی 54 گوند له ‌ناوچه‌ی بلێ و ڕێزان ژێر ئاو بكه‌ون، سه‌رباری ئه‌وه‌ش داوامان كردوووه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییه‌ بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه ‌و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15295

Your Comment

You are replying to: .
captcha