ئاوی رووباری زێی بچووک و ئاوی رووباری سیروان و ئاوی رووباری خانەقین کەم نەبووەتەوە

کونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەبارەی کێشەی ئاو دڵنیایی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدات و دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان دڵنیادەکاتەوە کە ئاوی رووبارەکانی زێی گەورە و سیروان و ئەڵوەن بەردەوام دەبێت.

کوردپرێس:

سەعدوڵڵا مەسعودیان، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، رۆژی هەینی 8ی حوزەیرانی 2018 لە لێدوانێکدا بە ڕووداوی راگەیاند: "من وەک هەمیشە کە گوتوومە بە درۆمان خستەوە و گوتمان ئاوی رووباری زێی بچووک و ئاوی رووباری سیروان و ئاوی رووباری خانەقین کەم نەبووەتەوە. ئێمە دەستەیەکمان لە پارێزگای سلێمانی و کونسوڵخانە پێکهێناوە سەردانی شوێنەکان بکەن و خۆشمان لە ماڵپەڕەکانی سەر بە کونسوڵخانە گرتەی ڤیدیۆییمان بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن هاوڕێیانمان لە شوێنی رووبارەکان تۆمارکراون و تێیاندا دەردەکەوێت کە ئاوی هیچ یەکێک لە رووبارەکان نەگیراوەتەوە".

مەسعوودیان راشیگەیاند: "من دەمەوێت هەموو دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان دڵنیابکەمەوە کە نیگەران نەبن. ئاو بەردەوامە و ژیانیش بەردەوامە، پێشم وایە هەندێک لەو هەواڵانە بە ئامانجەوە بڵاو کراونەتەوە، لەکاتێكدا هیچ شتێكی تایبەت رووی نەداوە و ژیانیش لە رووبارەکانی زێی گەورە و سیروان و خانەقین بەردەوامە".

سەرچاوەی سەرەكیی ئاوی قەڵادزێ پڕۆژەی ئاوی خاس ‌و هەڵشۆن. پڕۆژەی ئاوی خاس نزیكەی 85% ‌و پڕۆژەی هەڵشۆش نزیكەی 15%ی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ‌ دابین دەكەن.

News Code 15285

Your Comment

You are replying to: .
captcha