بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆکی رووسیا کە بەشێوەی راستەوخۆ و لە میدیاوە لەگەڵ گەلی رووسیا قسەی دەکرد لە بەشێکی قسەکانیدا باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "پەیوەندییێکی مێژوویی و باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەزانین چی لە عیراقدا روودەدات.
پووتین گوتیشی: "پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەغداش هەیە، پلانمان وایە کەوا عێراق و لە نێویدا کوردستانی عیراق بەشێوەیێک رەوا و بەرهەمدار دەبینین. بە پلانەکانمان نامانەوێت دەستوەردەینە کێشەکانی ناوخۆی عێراقەوە. بە پێچەوانەوە دەمانەوێت پلانەکانی خۆمان هەم لەگەڵ عێراق و لە نێویشیاندا لەگەڵ کوردستانی عێراق بەردەوامی پێ بدەین کە بەڕاستی ئەو پڕۆژانە پڕۆژەی زۆرباش و بەرهەمدارن.
سەرچاوە: ڕۆیتێرز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment